Mehmet Tosun
14 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MİT)دا، بۆسەر کەمپی مەخمووری رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە باکووری عێراق، هەر یەک لە خەتیب گونەی کە ناوە نهێنییەکەی ''شاهان/جیهان'' و ئایا ئەحمەد سولەیمان کە ناوە نهێنییەکەی ''تێکۆشان/جیڤان''ە دەستگیرکران و برانەوە بۆ تورکیا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست کەوتوون، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر کەمپی مەخموور ئەنجامداوە کە یەکێکە لە گرنگترین بنکەکانی پەکەکە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا، گونەی و سولەیمان دەستگیرکران و برانەوە بۆ تورکیا.
خەتیب گونەی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩دا بە رێگەی نایاسایی لە قەزای باشکالەی پارێزگای وانەوە چووەتە ئێران بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە کادرانی گوندەوارەکانی پەکەکە/کەجەکە، لەوێشەوە چووەتە عێراق مەشق و راهێنانی کردووە.
گونەی دواتر رەوانەی کەمپی مەخموور کراوە و لە پاش راهێنانی ئایدۆلۆجی و مەشقی چەکداریی وەک بەناو فەرماندەی ئەو تیمە چالاکی ئەنجامداوە.
ئایا ئەحمەد سولەیمان لە ساڵی ٢٠١٥دا، پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە-یەپەژە. لە ساڵی ٢٠١٧دا لە سووریاوە چووەتە عێراق و لە ناوچەی گارە مەشقی کردووە، پاشان لە ناوچەی ئاڤاشین-باسیان چالاکی ئەنجامداوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٨دا چووەتە کەمپی مەخموور.