Mohammad Kara Maryam
14 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پێنج کەشتی دیکەی بەدانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە بەرێکەوتوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی ئیستانبوڵدا کە لە مانگی تەمووزی رابردوودا واژووکراوە، ھەناردەکردنی دانەوێلە لە ئۆکرانیاوە بەردەوامە.
راشیگەیاندووە ئەمڕۆ چوارشەممە، پێنج کەشتی دیکە کە بە دانەوێلە بارکراون لە بەندەرکانی ئۆکرایناوە بەرێکەوتوون، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
لە ٢٢ی تەمووزی رابردوودا، بەچاودێری ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس لە رێورەسمێکدا، بەڵگەنامەیەکی دەستپێخشەریی بۆ ھەناردەکردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکراینا لەنێوان تورکیا، رووسیا، ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا واژووکرا.
لە رێککەوتننامەکەدا، پاراستنی ھەناردەکردنی دانەوێڵە کە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا لە دەریای رەش گیریان خواردووە لە رۆژھەڵاتی ئەورووپاوە بۆ جیھان دەستەبەرکراوە، ئەوەیش بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی کەمی خۆراک لە جیھان کە بووەتە مەترسی لەسەر ئەگەری دروستبوونی کارەساتی مرۆیی.