Erbil Başay
08 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2021
بەرلین - AA
لە ئەڵمانیا پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکرات و وەزیری دارایی ئەو وڵاتە، ئۆلاف شوڵز بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە هەڵبژێردرا.
ئۆلاف شوڵز لە دەنگدانێکی نهێنییدا کە لە پەرلەمانی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان، بایربێل باس بەڕەوەچوو لە یەکەم خولدا لە کۆی ٧٠٧ دەنگی پەرلەمانتاران ٣٩٥ دەنگی بەدەست هێنا.
لە کاتێکدا لە دەنگدانەکەدا، ٣٠٣ پەرلەمانتار دەنگی نەخێریان بەکارهێنا، شەش پەرلەمانتار دەنگیان نەدا و سێ دەنگیش ئەژمار نەکرا.
بە ئەنجامی دەنگدانەکە، ئۆلاف شوڵز-ی تەمەن ٦٣ ساڵان بە سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا و دواتر سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کۆشکی بێلیڤو دەکات و نامەی دەستبەکاربوون لە سەرکۆماری وڵات، فرانک-واڵتەر شتاینمایەر وەردەگرێت و دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و سوێندی یاسایی دەخوات.
ئۆلاف شوڵز دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد، لەگەڵ ئەندامانی نوێی کابینەی حکوومەتەکەی سەردانی کۆشکی بێلیڤو دەکات و نامەی دەستبەکاربوون لە شتاینمایەر وەردەگرێت بۆ وەزیرە نوێکانی و سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان.
پاش ئەوەی وەزیرەکان لە پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد بە فەرمی دەست بە کار دەبن.
ئۆلاف شوڵز لە ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠٠٩ وەزیری کاروباری کار و کۆمەڵایەتی بووە و لە ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٨ سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی هامبۆرگ بووە و لە ساڵی ٢٠٢١دا، کرایە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی.