Ahmet Furkan Mercan
09 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2021
تۆکیۆ - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی شەش پلە کۆمەڵە دوورگەکانی تۆکارا باشووری خۆرئاوای ژاپۆنی هەژاند.
بەپێی ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن (JMA)، کۆمەڵە دوورگەکانی تۆکارا باشووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە کە لە کۆتایی هەفتەوە زیاتر لە ٢٠٠ بوومەلەرزە بەگوڕی بچووک روویداوە، شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بەگوڕی شەش پلە تیایدا روویداوە.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٢٣:٠٥ لە قوڵایی ٢٠ کیلۆمەتر لە کۆمەڵە دوورگەکانی سەربە پارێزگای کاگۆشیما رووی دا، بەڵام هۆشداری نەدرا لە روودانی تسۆنامی.
ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن هۆشداری دا لەبارەی بەردەوامی رووداونی بوومەلەرزە و بەرزبوونەوەی گوڕەکەی و داوا لە خەڵکی ناوچەکە کرا رێوشوێن بگرنەبەر.
دەزگای پەخشی گشتیی ژاپۆن NHK بڵاوی کردەوە کە لە چواری تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە ٢٠٠ بوومەلەرزە بەگوڕەکانی یەک بۆ چوار پلە لە کۆمەڵە دوورگەکان روویان داوە.