Mohammed Baqi Hussein
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه گوایه به‌رله هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی چاودێریی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی كردووه.
گوته‌بێژی ئۆباما، كیڤن لویس روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی سه‌باره‌ت بهبانگهشهكهی تره‌مپ بڵاوكرده‌وه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه نووسیبووی، "بۆم ده‌ركه‌وت ئۆباما به‌رله سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكایه‌تی چاودێریی خستووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی تره‌مپ تاوه‌ر".
کیڤن لویس له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "سه‌رۆك ئۆباما فه‌رمانی نه‌كردووه سیخوڕی به‌سه‌ر هیچ به‌رپرسێك و هیچ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه‌وه بكرێت. بۆچوونه‌كانی دیكه له‌وباره‌وه هه‌ڵه‌ن."
ناوبراو له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا بانگه‌شه‌كانی تره‌مپی به‌درۆخسته‌وه و نووسیویه‌تی: "یه‌كێك له یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئۆباما ئه‌وه‌بوو، نابێت هیچ به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ده‌ستوه‌ربداته هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت".
سه‌رۆك تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیبووی: "زۆر خراپه، بۆم ده‌ركه‌وت ئۆباما به‌رله سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكایه‌تی چاودێریی خستووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی تره‌مپ تاوه‌ر. هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وت. نازانم سه‌رۆك ئۆباما چۆن له قۆناغی هه‌ڵبژاردندا كه قۆناغێكی زۆر پیرۆزه تا ئه‌و ئاسته دابه‌زی چاودێری بخاته سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كانی من. ئه‌مه نیكزن وه‌ته‌ر گهیته Nixon/Watergate. پیاوی نه‌خۆش (خراپ)".
هه‌روه‌ها تره‌مپ له مانگی تشرینی دووه‌می 2016دا و به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئۆباما سیخوڕیی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانیهوه كردووه و گوتبووی: "ئه‌گه‌ر بخوازم، پارێزه‌رێكی باش ده‌توانێت سكاڵایه‌كی به‌هێز دژی سه‌رۆك ئۆباما تۆمار بكات كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا چاودێریی خستووه‌ته سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كانم".