Erdal Türkoğlu,Hemın Othman Mohammed
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
هاتای - AA
دیمه‌نی فڕۆكه جه‌نگییه تێكشكاوه‌كه‌ی سووریا كه له گوندەواری ناوچه‌ی یایلەجیک سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئه‌نتاكیای ناوه‌ندی هاتای كه‌وته‌خواره‌وه له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵووه تۆماركرا.
فڕۆكه‌كه كه كاته‌كانی ئێواره‌ی دوێنێ له ناوچه‌یه‌كی دارستان كه‌وته‌خواره‌وه كه 7 تا 8 كیلۆمەتر له ناوچه‌ی یایلەجیک دووره، به‌ته‌واوی سووتاوه.
به‌هۆی به‌هێزی كهوتنهخوارهوهكهوه ژماره‌یه‌كی زۆر له دره‌خت شكاون، پارچه‌ی فڕۆكه‌كه‌ش به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ناتوانێت بچێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی لێكهوتووهتهخوارهوه، له ئێستادا كارده‌كرێت بۆ راکێشانی رێگا بۆ گه‌یشتن به‌شوێنه‌كه.
به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕه‌وه، كاره‌كانی دروستكردنی رێگاكه سه‌خت بووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه بگه‌ن به‌شوێنه‌كه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، تیمه‌كانی جه‌ندرمه، رزگاركردن و ئافاد له ناوچه‌كه‌دا له چاوه‌ڕوانیدان.