Ramal Mahmood
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
نیویۆرک – AA
لە ئاکامی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکانی "رێپێوان لەبەر ترەمپ" لە ژمارەیەکی زۆری ویلایەتەکانی ئەمریکا بەریەککەوتن لەنێوان لایەنگرانی ترەمپ و خۆپیشاندەران روویدا.
دوێنێ چواری ئادار لە ٣٠ ویلایەتی ئەمریکا رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و گرووپی کەمینەکان خۆپیشاندانی "رێپێوان لەبەر ترەمپ"یان ئەنجام دا.
لە کاتێکدا خۆپیشاندەران لە ویلایەت و شارەکانی وەک واشنتۆن دی سی، نیویۆرک، میشیگان، فلۆریدا بەشێوەیەکی ئارام رێپێوانیان دەکرد لە شاری بەرکەلەی ویلایەتی کالیفۆرنیا لەگەڵ لایەنگرانی ترەمپ بەریەککەوتن.
گرووپەکان بەمست و تێڵا کەوتنە شەڕو پەمپی گازی بیبەریان لە دژی یەک بەکار هێنابوو. دوای ئەوەی پۆلیس ویستی بەریەککەوتنەکە تەشەنە نەستێنێت بەلانیکەمەوە پێنج کەسی دەستگیر کرد.
لە ئاکامی خۆپیشاندانی ٣٠٠ کەسیش لە مینیسۆتا و بەریەککەوتنیان لەگەڵ ٥٠ لایەنگری ترەمپ، پۆلیس شەش کەسی دەستگیر کرد.
لە ئاکامی رووداوەکانی ویلایەتی واشنتۆنیش چوار کەس و لە تەننەسی-ش دوو کەسی دیکە دەستگیر کران.
لایەنگرانی ترەمپ لەبەردەم تاوەری ترەمپ لە نیویۆرک کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ دۆناڵد ترەمپ دەربڕی.
لە زۆربەی ئەو خۆپیشاندانانە ژمارەی ئەو کەسانەی لە دژی ترەمپ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، لە لایەنگرانی ترەمپ زیاتر بوون.