Hasan Esen
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
كراماتۆرسك - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دوای ئەوەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتی بۆسەر ناوچەی دۆنباس خۆرهەڵاتی ئۆکراینا راگەیاند لە شارەکانی ئۆکراینا بەتایبەتی کیێڤ-ی پایتەخت دەنگی تەقینەوە بیسترا.
لە پاڵ کیێڤ لە شارەکانی خارکیڤ، کراماتۆرسک، ماریۆپۆل، میکولایڤ و ئۆدیسا دەنگی تەقینەوە یەک لە دوای یەک بیسترا.
بەرپرسانی ناوخۆی ئۆکراینا، باسیان لەوە کرد کە رووسیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی کردووە و دەنگی تەقینەوەکان هێرشی مووشەکین.
زانیاری نەدراوە لەبارەی ئەوەی لەو هێرشانەدا کوێ کراوەتە ئامانج و زیانی گیانی هەبووە یان نا.
هاوکات هیچ روونکردنەوەیەکیش لەبارەی ئەوەی سەربازانی رووسیا پەڕیونەتەوە بۆ ئەودیوی ناوچەی جوداخوازان یان نا نەدراوە.