Sümeyye Dilara Dinçer
18 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2022
کانبێرا – AA
ئەوە راگەیەندرا کە هەزاران خانوو بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی کە چەندین رۆژە باشووری خۆرهەڵاتی ئوسترالیا-ی گرتووەتەوە ژێرئاو کەوتوون.
وەزیری ئیدارەدانی دۆخی لە ناکاوی ئوسترالیا، مورای وات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک ناوچەی ویلایەتی ڤیکتۆریا کە لافاوەکان زۆر کاریگەری تێدا کردووە رووبەڕووی "لافاوێکی جیددی" بوونەتەوە.
وات، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە دۆخی ویلایەتەکە زۆر جیدییە و ئەوەی راگەیاند کە ئەگەری هەیە نزیکەی ٣٤ هەزار خانوو ژێر ئاو کەوتبن.

زانیاری ئەوەش بڵاو کرایەوە کە هەزاران کەس لە باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە دەرباز کراون و خوێندن لە قوتابخانەکان راگیراوە.
بەرپرسی خزمەتگوزاری دۆخی لە ناکاو لە ویلایەتی ڤیکتۆریا، تیم ویبوش باسی لەوە کرد کە رەنگە سەدا ٨٥ی شارەدێی رۆتچستەر لە کاتی سەرڕێژبوونی رووباری کامپاسپێ لە کۆتایی هەفتەدا ژێرئاو کەوتبێت.
لە هەفتەکانی رابردوودا، ئەوە راگەیەندرابوو کە دوو کەس لە ویلایەتەکانی ڤیکتۆریا و باشووری وێلزی نوێ بەهۆی ئەو لافاوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بێسەروشوێن بوون.
