Recep Şakar,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
مێلبۆرن - AA
30 گێگابایت زانیاری نهێنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌شتیه‌كانی هێزی ده‌ریای ئوستڕاڵیا له لایه‌ن هاككهرێكهوه دزرا كه ناوی نهێنیی "Alf"ه.
به پێی هه‌واڵێكی دامه‌زراوه‌ی په‌خشی ئوستڕاڵیا، 30 گێگابایت زانیاری نهێنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف-35 و فڕۆكه‌ی چاودێری و، كه‌شتیه‌كانی هێزی ده‌ریای ئوستڕاڵیا له لایه‌ن هاككهرێكهوه دزراوه كه كۆدی "Alf"ی كاراكته‌ری زنجیره ته‌له‌ڤیزیۆنی "Home and Away" به‌كارهێناوه كه له‌و وڵاته نمایش ده‌كرێت.
زانیاریه نهێنییه‌كان كه مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو دزراون، زانیاری فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف-35 به بڕی 17 ملیار دۆلار، فڕۆكه‌ی چاودێری P-8، فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر و C-130 و كه‌شتیه‌كانی هێزی ده‌ریایی به بڕی چوار ملیار دۆلار.
وه‌زیری پیشه‌سازیی به‌رگری، كریستۆڤه‌ر پاین رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ساڵێك به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه، هێشتا نه‌یانتوانیوه ده‌ستنیشانی بكه‌ن كێ ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌پێكردووه و گوتی: "نازانم كێ ئه‌نجامیداوه. ره‌نگه زیاتربێت له چه‌ند ئهنجامدهرێك. ره‌نگه په‌یوەندیی به ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت ئان نه‌بێت. ره‌نگه سه‌ربه كۆمپانیایه‌كی دیكه‌بێت".
كریستۆڤه‌ر پاین راشیگه‌یاند، ئه‌و زانیارییه نهێنییانه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی درووستنه‌كردووه و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
هێشتاش نازانرێت ئه‌و هێرشبه‌ره چۆن گه‌یشتووه به‌و زانیارییه سه‌ربازییانه.