Recep Şakar,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
مێلبۆرن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستڕاڵیا، جولی بیشۆب ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتیان بۆ شاری ره‌ققه باکووری سووریا هه‌ڵگرتووه كه په‌یه‌ده به پشتیوانی ئه‌مریكا له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەریهێناوە.
جولی بیشۆب له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هاووڵاتییانی ئوستڕاڵی بڵاوكردهووەتەوە كه گه‌شت بۆ شاری ره‌ققه‌ی باکووری سووریا ده‌كه‌ن، یان له ئێستادا له‌و شاره‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستڕاڵیا، جولی بیشۆب باسی له‌وه كرد كه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتیان بۆ ره‌ققه له‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئوستڕاڵیا هه‌ڵگرتووه و، چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌یان له تاوان ده‌ركردووه و، گوتی: "ئیدی چوونه ناو شاری ره‌ققه یان مانه‌وه تیایدا تاوان نییه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستڕاڵیا، ئه‌وه‌یشی خستووەتەڕوو كه ئه‌و هاووڵاتییه ئوستڕاڵیانهی له 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2014 - 28ی تشرینی دووه‌می 2017 به بێ هۆكاری شه‌رعی گه‌شتیان بۆ ناوچه‌كه كردووه به تاوان ئه‌ژماركراوه له‌سه‌ریان و، دۆخیان جیاوازه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و هاووڵاتییانه له لایه‌ن یه‌كه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن و ده‌خرێنه ژێرچاودێریه‌وه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی ئوستڕاڵی بەردەوامە لە هۆشداری دان بە هاووڵاتییانی تاوەکو گەشت نەکەن بۆ سووریا بە هۆی مەترسی ئەمنییەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بەشداریکردن لە هەر گرووپێکی چەکداری سووریا یان ئەو گرووپانەی لە لیستی قەدەغەی ئوستڕاڵیان، کارێکی نایاساییە.
حکوومەت پێشتر مافی هاووڵاتیبوونی لەوانە سەندبوویەوە کە خاوەنی دوو رەگەزنامەن و بەشداریان کردووە لەشەڕ لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عیراق و سووریا. هاوکات لەکاتی گەڕانەوەیاندا بە درێژایی تەمەنیان زیندانی دەکرێن. بەرپرسانی رەسمی ئاماژە بە بوونی ١١٠ هاووڵاتی بە رەگەز ئوستوڕاڵی دەکەن لە نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا.