ئیستانبوڵ - AA
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا، جامی ئاسیا ٢٠٢٣ لە قەتەر رێکدەخات.
لەو بارەیەشەوە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا راگەیەندراوێکی لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لیژنەی جێبەجێکردنی یەکێتییەکە، رەزامەندی لەسەر ئەوە دەربڕیوە کە جامی ئاسیا ٢٠٢٣ لە وڵاتی قەتەر ئەنجام بدرێت.
بەم شێوەیەش قەتەری براوەی دوایین جامی ئاسیا لە دوای ساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠١١ بۆ جاری سێیەم میوانداری جامی ئاسیا دەکات.
پێشتریش لە مانگی ئاداردا، چین بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە میوانداریکردنی جامی ئاسیا ٢٠٢٣، کشابووەوە.