22 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2020
له‌نده‌ن - AA
ئه‌و فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌ی سه‌ربه هێزه‌كانی ئاسمانیی شاهانه‌ی به‌ریتانیا (RAF)، كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) پێداویستی پزیشكی له توركیاوه گواسته‌وه، گه‌یشته لەندەن.
فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی جۆری Airbus A400Mی سه‌ربه هێزه‌كانی ئاسمانیی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، كاتژمێر ٠٣:٣٠ به كاتی له‌نده‌ن له فڕۆكه‌خانه‌ی بریز نۆرتن نیشته‌وه.
فڕۆكه‌كه ده‌یان تۆن پێداویستی پارێزی پزیشكی له ئیستانبوڵه‌وه گواسته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا بكرێت.
به‌ریتانیا كه یه‌كێكه له‌و ولاتانه‌ی ئه‌ورووپا كه زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره ، زیاتر له ١٠٠ كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زیری نیشته‌جێبوونی به‌ریتانیا، رۆبێرت جهنریك رۆژی شه‌ممه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه رۆژی یه‌كشه‌ممه نزیكه‌ی ٨٤ تۆن پێداویستی پارێزی كه‌سی له توركیاوه ده‌گاته وڵاته‌كه‌ی. هۆی دواكه‌وتنی گواستهنهوهكهش ئه‌وه بوو كه حكوومه‌ت دره‌نگ داوای پێداویستییه‌كانی كردبوو.