22 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2020
رەئس ئەلعەین - AA
شارۆچکەی سەرێ کانی (رەئس ئەلعەین) باکووری سووریا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-دا لە تیرۆریستانی پەکەکە/ یەپەگە پاککراوەتەوە، بەڵام جارێکی دیکەش تیرۆریستان هەوڵیان دا لە دەورووبەری ناوچەی تەل تەمر باشووری شارۆچکەکەوە دزە بکەنەوە ناو سەرێ کانی و بەمهۆیەوە پێکدادان لەنێوان سەربازانی سوپای نیشتمانی سووریا و تیرۆریستانی پەکەکە/ یەپەگە روویداوە.
دوای پێکدادانێکی توند سەربازانی سوپای نیشتمانی سووریا رێگەیان لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ ناو شارۆچکەکە گرت.
رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/ یەپەگە کە لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات بوونی هەیە ناوبەناو سەرێ کانی و گرێ سپی دەکاتە ئامانج کە لە چوارچێوەی دروستکردنی ناوچەی ئارامدا لە تیرۆریستان پاککراونەتەوە.