Hakan Çopur
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
واشنتۆن - AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٨٩ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٨٦ هه‌زار و ٨٧٥ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٤٣ هەزار و ٣٤٧ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووانی پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ١٤١ هەزار و ٥٧ کەس.
هاوکات ٨٨٩ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٨٦ هه‌زار و ٨٧٥ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و ٤٠٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و زیاتر لە ٨١ ملیۆن و ١٠٧ پشکنین ئەنجامدراوە.
- لە دواى ئەمريكا بەڕازيل و هيندستان دێت
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش بەڕازیل دێت کە سێ ملیۆن و ٨٤٦ هەزار و ٩٦٥ توشبووی هەیە، پاشان هیندستان دێت کە سێ ملیۆن و ٥٦٦ هەزار و ٥٥٥ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٠٢ هه‌زار و ٤٩ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٦٣٥ هه‌زار و ٨٩٨ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦١٩ هه‌زار و سێ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ١٢ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.