Sinan Doğan,Gamze Türkoğlu Oğuz
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له به‌ڕازیل كه دووه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ری په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی له‌سه‌ربێت له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٦٦ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، تا ئێستا كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٢٠ هه‌زار و ٨٢٨ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ١٦ هه‌زار و ١٥٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٨٦٢ هه‌زار و ٣١١ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٨٠٣ هه‌زار و ٤٠٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٩ هه‌زار و ٩٧٨ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٣١ هه‌زار و ٥٥٩ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٣٩ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٤ هه‌زار و ١٥٨ كه‌س.
هاوكات چوار هه‌زار و ١٢٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٥٩٥ هه‌زار و ٨٤١ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٤١٢ هەزار ٥٨٠ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
- هیندستان
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧١ كه‌سی دیكه لە هیندستان به پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٦٤ هه‌زار و ٤٦٩ كه‌س.
هاوکات ٧٨ هەزار و ٥١٢ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، سێ ملیۆن و ٦٢١ هه‌زار و ٢٤٥ كه‌س.
لە سەرانسەری هیندستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٧٧٤ هه‌زار و ٨٠١ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.