Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح كرد بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق و رایگه‌یاند "رێز له پرۆسه‌ی دیموكراسی عێراق ده‌گرین".
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له باڵەخانەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هیزەر ناوێرت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق هیزەر ناوێرت گوتی: "رێز له پرۆسه‌ی دیموكراسی عێراق ده‌گرین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت گوتیشی: "وه‌ك ده‌زانن په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و باوه‌ڕمان به گه‌لی عێراق هه‌یه. هاوشێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه دروست و هاوڕییهتیه پێداگرین له‌سه‌ر سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق. ئێمه پشتیوانی له پارتێكی تایبه‌ت یان كاندیدێكی تایبه‌ت ناكه‌ین، به‌ڵكو پشتیوانی له پرۆسه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر و شه‌فاف ده‌كه‌ین".
- پیرۆزبایی له برێت مه‌كگۆرك-ه‌وه
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش، برێت مه‌كگۆرك له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "پیرۆزبایی له هاورێی دێرین و سه‌ركۆماری تازه هه‌ڵبژێردراو، به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌م. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سهركۆمار، بەرهەم ساڵح ده‌خوازم له‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌ش به ته‌واوی گه‌لی عێراقی ده‌كات".
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، دۆگلاس سیلیمان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد به بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و رایگه‌یاند "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ و حكوومه‌ته‌كه‌یدا كارده‌كات بۆ هاوكاریكردنی له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی و داخوازیه‌كانی هه‌موو گه‌لی عێراقدا".
كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح له خولی دووه‌می ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به به‌ده‌ستهێنانی 219 ده‌نگ بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا و ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی سپارده كاندیدی سه‌ربه‌خۆی شیعه، عادل عه‌بدولمه‌هدی.