Hemın Othman Mohammed
13 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
واشنتۆن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی ساڵ 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری وه‌رده‌گرێت.
له میانه‌ی به‌رنامه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا كه هه‌فته‌یه‌ك پاش جه‌ژن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ساز كرا، كیری به‌گوتنی "سلام علیكم" ده‌ستی به گوتاره‌كه‌ی كرد.
كیری پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی گوت و باسی له تراژیدیای مرۆیی سووریا كرد.
كیری باسی له‌وه كرد كه یارمەتی و هاوكارییه‌كانیان بۆ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی سووری له ناوخۆی سووریا و په‌نابه‌رانی سووری له وڵاتانی دیكه درێژه‌ی ده‌بێت و گوتی: "ئه‌و 10 هه‌زار په‌نابه‌ره سوورییه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێ كردبوو وه‌ریان ده‌گرین. ئه‌مریكا بڕی 439 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت بۆ بواره‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و پێداویستی خۆراك".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كیری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ئیستانبوڵ، ره‌ققا و مه‌دینه جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ به خه‌مباری به‌ڕێوه چووه، هاوكات داوای هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌ش دژی تیرۆری کرد.
كیری، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه شان به‌شانی یه‌ك دژی تیرۆر وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه كه ده‌كرێنه سه‌ر هاووڵاتییانی بێ‌تاوان، ئەو هەروەها زیاتر دوا و گوتیشی: "وڵاته‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاسایی‌ترین به‌ها مرۆییه‌كان دامه‌زراوه كه دادپه‌روه‌ری و رێزه".
ژماره‌یه‌كی زۆر له دیپلۆماتكارانی ناوخۆیی و بیانی له واشنتۆن، نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمكهڵگهی مه‌ده‌نی و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مەریكی به‌شدارییان له به‌رنامه‌كه‌دا كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، ئاماژه‌ی به وه‌رگرتنی 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری كردبوو له‌مساڵدا. ئه‌و پلانه‌ی ئۆباما له‌لایه‌ن كۆماریخوازهكانهوه به‌توندی ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا، له‌به‌رئه‌وه تا ئیستا ئه‌مریكا نزیكه‌ی هه‌زار په‌نابه‌ری سووری وه‌رگرتووه.