Ahmed Ghanem Selouma,Hamdi Yıldız
02 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2021
سه‌نعا - AA
ئه‌مریكا داوای له حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كرد كۆتایی بهێنن به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر پارێزگای مه‌ئریب.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه به واژووی كاربه‌رێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له سه‌نعای پایته‌ختی، كاسرین ویستلی بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوا له حووسییه‌كان كراوه شه‌ڕ راگرن.
کاسرین ویستلی رایگه‌یاندووە "پێویسته حووسییه‌كان كۆتایی به‌و توندوتیژیه بێ مانایه بهێنن و ئاگربه‌ستێكی گشتگیر په‌سه‌ند بكه‌ن. ئیدانه‌ی هێرشی حووسییه‌كان ده‌كه‌م كه کوژرانی ده‌یان كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه له‌نێویشیاندا ژن و منداڵ هه‌ن".
هاوكات کاسرین ویستلی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه كرد كه له‌و هێرشانه‌دا کوژراون.
له ئاكامی هێرشی مووشه‌كیی حووسییهكاندا بۆسه‌ر شاری جوبە سەربه پارێزگای مه‌ئره‌ب ناوەڕاستی یەمەن كه به مووشه‌كی بالیستی ئه‌نجامدرا، ٣٩ مه‌ده‌نی کوژران.