Betül Yürük
27 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2020
نیویۆرك - AA
له شاری میلواكی له ویلایه‌تی ویسكنسن-ی ئه‌مریكا هێرشێكی چه‌كداریی ئه‌نجامدرا، به پێی ئاماره به‌راییه‌كان حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنی ناوخۆی ئه‌مریكا، له‌و هێرشه چه‌كدارییه‌دا، به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌شه‌وه حه‌وت كه‌س كوژراون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری پۆلیسی میلواكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه پۆلیس ده‌ستوه‌ردانی له رووداوێكی هه‌ستیاردا كردووه، داواش له هاووڵاتیان كراوه خۆیان له‌و ناوچه‌یه به‌دوور بگرن.
تا ئیستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هۆكاری هێرشه‌كه و ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.