Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
نیویۆرك - AA
- نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی: "تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدابێت، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی له ئارادا نییه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دۆخی ئێستای چالاكییه‌كانی ئه‌سه‌د بكه‌ین، حكوومه‌تێك نابینین كه ئاشتیخواز و سه‌قامگیربێت".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی رایگەیاند، تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدابێت، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی له ئارادا نییه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دۆخی ئێستای چالاكییه‌كانی ئه‌سه‌د بكه‌ین، حكوومه‌تێك نابینین كه ئاشتیخواز و سه‌قامگیربێت.
هالی له لێدوانێكیدا بۆ CNN، باسی له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سووریاوه كرد.
له وه‌ڵامی پرسیاری، "ئایا سیاسه‌تی فه‌رمیی ئێستای ئه‌مریكا، گۆڕینی رژێم له سووریا ده‌خوازێت؟" هالی گوتی: "زیاتر له پێشینهیهكمان هه‌یه. تاكه پێشینه‌مان رۆیشتنی ئه‌سه‌د نییه، ده‌مانه‌وێت به‌سه‌ر داعشیشدا سه‌ربكه‌وین. دووه‌میش ئه‌وه‌یه، تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدابێت، سووریایه‌كی ئاشتیخواز نابینین. سێیه‌م، نه‌هێشتنی هه‌ژموونی ئێران له‌سه‌ر سووریا و سه‌ره‌نجام گه‌یاندنی به چاره‌سه‌ر. پێمان وایه گۆڕینی رژێم ئه‌نجامده‌درێت. به‌ڵام تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدابێت، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ئارادا نییه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دۆخی ئێستای چالاكییه‌كانی ئه‌سه‌د بكه‌ین، حكوومه‌تێك نابینین كه ئاشتیخواز و سه‌قامگیربێت".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سووریا هالی گوتی: "ئه‌گه‌ر پێویست به زیاتریش بكات، ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌مه به‌نده به كاردانه‌وه و تێڕوانینی هه‌مووان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی سووریاوه".
هالی راشیگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت ئاشتی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا بدۆزرێته‌وه.