Zana Natık Kerem
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
ئیدلب ـــ AA
بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی جەنگی رووسیا بۆسەر دەورووبەری رۆژئاوای شاری ئیدلب باكووری سووریا، ١٧ كەسی سڤیل كوژران و دەیانی دیكەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە فڕۆكەكانی جەنگی رووسیا، بەمووشەك خانوو و فرۆشگا بارزگانییەكانیان لە ناوەڕاستی شارۆچكەی ئوروم جەوز رۆژئاوای ئیدلب باكووری سووریا بۆردومان كرد.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بەهۆی بۆردومانەكەوە، ١٧ كەسی سڤیل كوژران كە لەنێویاندا چوار منداڵ هەیە و دەیانی دیكەش بریندار بوون و هەروەها ژمارەیەك خانوو و فرۆشگا بارزگانییەكان خاپوور بوون.
هەر ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند كە لەلایەكی دیكەوە، فڕۆكەكانی جەنگی رووسیا بە مووشەك و بۆمبی فۆسفۆری شارۆچكەكانی، معرتحرمە، حیش و بسمامس لە دەرورووبەری ئیدلب-یان بۆردومان كرد كە بەهۆیەوە ژمارەیەك كەسی سڤیل بریندار بوون.