Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
واشنتۆن – AA
له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئیداره‌ی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ڤێنیزوێلا ده‌كشێنێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند "له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مریكا سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ڤێنیزوێلا ده‌كشێنێته‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌وشی ناله‌باری ڤێنیزوێلایه و سنوورداركردن له سیاسه‌تی ئه‌مریكادایه له بوونی دیپلۆماتکارانی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا (له‌و وڵاته)".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو رێنمایی دابوو بە دیپلۆماتکارانی پله دووی باڵیۆزخانه‌كه‌ی کە ڤێنیزوێلا جێ بهێڵن، به‌ڵام دیپلۆماتکارانی پله یه‌ك به‌رده‌وام بن له ئه‌ركه‌كانیان له‌و وڵاته.