Ayşe Doğru,Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد له‌مڕۆوه وڵاته‌كه‌ی به فه‌رمیی له رێككه‌وتننامه‌ی هێزه ئه‌تۆمییه مامناوه‌ند مه‌وداكان، ده‌كشێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه به‌وه‌كراوه وڵاته‌كه‌یان شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرایكرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامیی رێككه‌وتننامه‌ی هێزه ئه‌تۆمییه مامناوه‌ند مه‌وداكان كه له ٨ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٨٧دا واژوو كراوه، له‌لایه‌ن رووسیاوه پێشێل ده‌كرێت، له رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كشێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌پێی مادده‌ی ١٥ی رێككه‌وتننامه‌كه له "شكستخواردوویی رووسیا له پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی به‌هۆی له‌ناوبردنی سیستمی مووشه‌كیی مامناوه‌ند مه‌ودا كه له زه‌وییه‌وه ئاراسته ده‌كرێت به ناوی SSC-8 یان 9M729 كه گونجاو نییه" سه‌رچاوه‌ی گرتووه و رووسیا به به‌رپرسیاری كۆتاییهاتنی رێككه‌وتننامه‌كه زاندراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"له ناوه‌ڕاستی ساڵانی ٢٠٠٠ه‌وه تا ئێستا، رووسیا مووشه‌كی ناگونجاوی په‌ره‌پێداوه، به‌رهه‌مهێناوه و تاقیكردووه‌ته‌وه و مه‌فره‌زه‌كانی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا جێگیركردووه. ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی ٢٠١٣دا نیگه‌رانییه‌كانی گه‌یانده رووسیا. له‌دوای ئه‌وه رووسیا، به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكای بۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتننامه‌كه، ره‌تكرده‌وه. ئه‌مریكا به پشتیوانیی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، بڕیاریدا كه رووسیا له بنه‌ڕه‌ته‌وه رێككه‌وتننامه‌كه‌ی پێشێلكردووه و به‌رپرسیارێتییه‌كانی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا هه‌ڵپه‌سارد. له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا ئه‌مریكا دوایین ده‌رفه‌تی دایه رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندنه‌بوونی راستبكاته‌وه. رووسیا هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو، له‌جیاتی پابه‌ندبوون به به‌رپرسیارێتییه‌كانی له رێككه‌وتننامه‌كه‌دا، بڕیاریدا كه پارێزگاریی له مووشه‌كه‌كان بكات".
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵاویكردبوویه‌وه كه رێككه‌وتننامه‌ی هێزه ئه‌تۆمییه مامناوه‌ند مه‌وداكان، له‌مڕۆوه به فه‌رمی كۆتایی هاتووه.