İlkay Güder,Hemın Othman Mohammed
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئۆپۆزسیۆن له‌و ناوچانه‌ی (ئیدلب) درێژه به مانه‌وه ده‌ده‌ن. ئه‌و گرووپه رادیكاڵانهشی له‌گه‌ڵ رووسیا دیاریان ده‌كه‌ین ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌و ناوچانه‌دا چالاكی ئه‌نجام نه‌ده‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا وتارێکی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا بۆ رۆژنامه‌ی كۆمێرسانتی رووسی نووسی.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد قۆناغی ئاستانا كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران به‌ڕێوه‌یان بردووه زه‌مینه‌یه‌كی گرنگیی ئاماده‌كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سووریا كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه درێژه‌ی هه‌یه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا به باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی كه پێویسته شانبهردانهبهر كێشه‌كه هه‌ڵویستمان وه‌رگرت و تا ئێستا مه‌ودایه‌كی باشمان بڕیوه. هه‌رچه‌نده جیاوازی هه‌ڵوێست له نێوانماندا هه‌بوو، به‌ڵام زیاد له جیاوازیه‌كان هه‌وڵماندا بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌و هاریكاریهمان له قۆناغی داهاتووشدا به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌و رێككه‌وتنه‌ی له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سۆچیدا هاته ئاراوه بڕیارماندا كه نێوانی ئه‌و ناوچانه‌ی رژێم و ئۆپۆزسیۆن كۆنترۆڵیان كردووه ناوچه‌یه‌كی داماڵدراو له چه‌ك پێكبهێنرێت. ئۆپۆزسیۆن له‌و ناوچانه‌ی تیایه‌تی درێژه به مانه‌وه ده‌دات. ئه‌و گرووپه رادیكاڵانهشی له‌گه‌ڵ رووسیا دیاریان ده‌كه‌ین ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌و ناوچانه‌دا چالاكی ئه‌نجام نه‌ده‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له بابه‌تی ئیدلبدا توركیا له یه‌كه‌م رۆژه‌وه پێشینه‌ی كاری ئه‌وه بووه ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی گیانی مەدەنییەکان بكرێت، سنووری ناوچه‌كانی دوور له شه‌ڕو پێكدادان بپارێزرێت و ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و بپاریزرێن و گوتی: "ره‌نگه وڵاتانی جیاواز بۆچوونی و هه‌ڵوێستی جیاوازیان له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه كه پێویسته ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و له قۆناغی چاره‌سه‌ری سیاسیی بمێنێته‌وه، چونكه بۆ ته‌ندروست به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ و ئاستانا پێویست به‌وه هه‌یه".