Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
مۆسکۆ- AA
دامەزرێنەری سندوقی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەسایەتی ناسراوی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئەلێکسی ناڤالنی هەر لەگەڵ هاتنە دەرەوەی لە گرتووخانە، دەستبەسەرکرایەوە.
لیۆنید ڤۆڵکۆڤ کە بزووتنەوە سیاسییەکەی ئەلێکسی ناڤالنی بەڕێوەدەبات لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ناڤالنی ئەو ٣٠ زیندانییەی کە بەسەریدا سەپێنرابوو، تەواوکردوون لە میانی هاتنە دەرەوەی لە گرتووخانە دەستبەسەرکراوەتەوە.
لیۆنید ڤۆڵکۆڤ باسی لەوەشکردووە کە ئەلێکسی ناڤالنی بە تۆمەتی ئەوەی ژمارەیەک کەس لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا کە بۆ ناوبراو سازکراوە و هەندێک شوێن زیانی ماددییان بەرکەوتووە، بڕیاری دەستبەسەرکردنەوەی دراوە و تیشكی خستووەتە سەر ئەوەش کە رەنگە سزای زیندانیی ٢٠ رۆژی دیکەی بەسەردا بسەپێنرێت.