Zana Natık Kerem
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
قاھیرە ــ AA
نووسەرێکی نزیک لە سەرۆکایەتی میسر رایگەیاند کە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکی وڵاتەکەیان، عەبدولفەتاح سیسی چاوی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو دەکەوێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی رۆژنامەی "ئەخبار ئەلیوم"ی میسری، یاسر رزق لە گوتارێکدا کە لەو رۆژنامەیە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی داوە بە لووتکەکەی ئەمشەوی سیسی لەگەڵ ترەمپ و دیدارەکەی رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لەگەڵ ناتانیاھو.
یاسر رزق نووسیوویەتی: "بە بڕاوی من، گرنگترین کارنامەی ئەجندای بەشداریکردنی سەرۆکی میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە کۆبوونەوەکانی ئەمساڵی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لووتکەکەی ئەمشەوە کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ساز دەکات دواتر دیدارە گرنگەکەی رۆژی چوارشەممەی داھاتووە کە لە نێوان عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو بەڕێوەدەچێت".
تاکو ئێستا سەرۆکایەتی میسر، ھیچ زانیاری و روونکردنەوەیەکی لە بارەی دیدارەکەی عەبدولفەتاح سیسی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاھو لە نیویۆرک بڵاونەکردووەتەوە.