Aladdin Mustafaoğlu
12 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2021
باكو - AA
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند، لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەرەباخ لەژێر دەستی ئەرمینیادا، دوو هەزار و ٨٤١ سەربازی وڵاتەکەی کوژراون.
وەزارەتهكه لە راگهیهنراوێكدا ئاشکرایشی کردووە، ٦٤ سەربازی دیکەیان تاوەکو ئێستا بێسەرو شوێنن.
لە راگهیهنراوهكهدا ئەوە روونکراوەتەوە کە پێشتر رایانگەیاندبوو، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانیان گەیشتووەتە دوو هەزار و ٨٢٣ سەرباز و ئاماژە بەوەشدراوە کە ژمارهیهك تەرمی دیکە دۆزراونەتەوە بەبێ ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرا کرابێت بەمەش ژمارەی کوژراون بەرزبوویەووە بۆ دوو هەزار و ٨٤١ سەرباز.
رۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، سوپای ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی خاکە داگیراوەکانی لە هەرێمی قەرەباخ دەستپێکرد.
دوای ٤٤ رۆژ لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ رایگەیاند، ئازەربایجان و ئەرمینا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ راگرتنی شەڕ لە نێوانیاندا.