İdiris Okuduci
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2020
به‌رده - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند سوپای ئه‌رمینیا به‌مه‌به‌ستی كردنه ئامانجی ناوچه مهدهنینشینهكانی ئازه‌ربایجان ئه‌و مووشه‌كه تهمومژیانهی به‌كار هێناوه كه فسفۆڕیان تیادایه.
ئیلنور كاسانۆڤ كه به ناوی ناوه‌ندی زانیارییه سه‌ربازییه‌كانی شاری به‌رده سه‌باره‌ت به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه له ٢٧ی ئه‌یلووله‌وه تاكوو ٨ی تشرینی یه‌كه‌م به‌كارهێندراون بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه مهدهنینشینهكانی ئازه‌ربایجان زانیاری به میدیاكاران دا.

كاسانۆڤ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپای ئه‌رمینیا به‌بێ ناوبڕ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و شارانه‌ی ده‌كه‌ونه نزیك ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ.
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌یش كه ئه‌رمینیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌كاری هێناون، گوتی: "دوو مووشه‌كی ته‌مومژی جۆری D-4 كه فسفۆڕی سپی له‌خۆ ده‌گرن و تیره‌كه‌یان ١٢٢ میلیمه‌تر بووه له گوندی ئهسكیپارا سه‌ر به شاری ته‌رته‌ر و گوندی ئارایاتڵی سه‌ر به شاری فوزوڵی كه‌وتوونه‌ته‌وه".
كاسانۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌ك بۆمبی فڕۆكه‌ی جه‌نگی، ٢٣ مووشه‌كی سمێرچی ٣٠٠ میلیمه‌تری و ١٢ مووشه‌كی دژه‌تانك له ناوچه مهدهنینشینهكان كه‌وتوونه‌ته‌وه.
