Heman Hussein Yaseen
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٦٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و ١٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٥٥ ھەزار و ١٥٦ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ھەزار و ٩٦٨ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٤٠٢ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و، دەرەنجام ٧٦٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
پارێزگای ھەولێر، ٢١٧ تووشبوو و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان
پارێزگای سلێمانی، ٢١٥ تووشبوو و ھەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئیدارەی گەرمیان، ٢٥ تووشبوو.
پارێزگای دھۆک، ٢٨٦ تووشبوو، حەفت حاڵەتی گیانلەدەستدان
پارێزگای ھەڵەبجە، ٢٦ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١٦ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٥١٩ ھەزار و ٩٥٨ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٥٥ ھەزار و ١٥٦ تووشبوو کە ٢٠ ھەزار و ١٧٢ لە ھەولێر، ١٧ ھەزار و ٧٩٠ لە سلێمانی، ١٥ ھەزار ٢٢٧ لە دھۆک و، ھەزار و ٩٦٧ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ھەزار و ٩٦٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٥٩٧ لە ھەولێر، ھەزار و دوو حاڵەت لە سلێمانی، ٣٢٠ لە دھۆک و لە ٤٩ حاڵەت ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.