Berlin
به‌رلین – AA
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه له ١٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ه‌وه ئارایشگا و سه‌رتاشخانه‌كان له ئه‌ڵمانیا داخران، بۆ جارێكی دیكه كرانه‌وه.
له سه‌ر راسپارده‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كان به كۆمه‌ڵێك مه‌رجی دیاریكراو ئه‌مڕۆ ئارایشگا و سه‌رتاشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته كرانه‌وه.
ئه‌وانه‌ی دێنه ئارایشگا و سه‌رتاشخانه‌كان سه‌ره‌تا فۆرمێكیان پێ پڕ ده‌كرێته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌یش كه ئاماده نین ده‌مامك ببه‌ستن و ره‌چاوی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی ناكه‌ن، ناهێڵدرێن روو بكه‌نه سه‌رتاشخانه و ئارایشگاكان.