Emirhan Demir
05 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2026
رۆژی دووی ئاب، لە یاریگای گۆڵفی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کەسێک کە تەقەمەنی پێ بووە لە کاتی پشکنیندا دەستگیر کراوە.
سەبارەت بە ڕووداوەكه، بەرپرسان ئاماژەیان بەوە كرد تۆمەتبارەکە بە مەخزەنێکی ١٦ فیشەکی لە گیرفانیدا چووەتە ناو یاریگای گۆڵفەکە و، ڕایانگهیاند: "کەسەکە تەمەنی ٣٨ ساڵە و ناوی ژینین جۆن تایلیە، لە کاتی گرتنی وێنە و تۆماری ڤیدیۆیی ڕێکارەکانی ئاسایشدا دەستگیر کراوه".
بەرپرسان باسیان لهوه كرد دواتر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی تایلی دهست بهسهر دەمانچەیەکی پڕ فیشهكدا گیراوه، لە ماڵەکەشیدا دهستگیراوه بهسهر ژمارەیەکی زۆر چەک، تەقەمەنی، هێلەكی گولـلهنهبڕ و دەفتەری تێبینی کە دەستەواژەی نیگەرانکەری تێدا نووسراوە.
لای خۆیهوه تایلی تەواوی تۆمەتەکانی سەری ڕەت کردەوە.