Arbil
هەولێر - AA
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سوپاسی پشتییوانەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
سەفین دزەیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆم له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا، رۆب وۆڵه‌ر باسمان له دوایین رووداوه‌كانی عێراق، گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرد".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا نووسیوویەتی "سوپاسی پشتیوانی به‌رده‌وامیانم كرد بۆ هه‌رێم و عێراق به‌تایبه‌تی له كۆنتڕۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنادا".