Gülşen Topçu,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2018
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه دوو فڕۆكه‌ی نوێی جه‌نگیی جۆری F-35یان له ئه‌مریكاوه به ده‌ست گه‌یشتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسمانیی سه‌ربه سوپای ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35ی دروستكراوی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ئاسمانیی نیڤاتیم له ناوچه‌ی بیابانی نەقەب باشووری وڵاته‌كه‌ی نیشتوونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیان به كه‌شتیگه‌لی "داڵی ئاڵتوون"ه‌وه كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوو فڕۆكه نوێیەكه توانای ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ئیسرائیل و هێزه‌كانی ئاسمانیی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ئیسرائیل یه‌كه‌م وڵاته له دوای ئه‌مریكا كه بووه‌ته خاوه‌نی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35.
ئیسرائیل كه كانوونی یه‌كه‌می 2016 ئه‌و جۆره فڕۆكانه‌ی خسته نێو پێكهاته‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یه‌وه، تا ئێستا لانیكه‌م 11 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره‌ی وه‌رگرتووه.