
Dahuk
دهۆك - AA
یەکەم حاڵەتی تووشبووی تای خوێنبەربوون لە دهۆك، گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک د. سەگڤان سلێمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند، یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە دهۆک کۆچی دوایی کرد.
گوتیشی، کۆچکردوو ژنێکی تەمەنی ٤٥ ساڵە و خەڵکی ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی.
د. سەگڤان سلێمان ڕوونیشی کردەوە کە، ئەو ژنە لە ٧ی ئەم مانگە هێنرابووە نەخۆشخانە و نیشانەکانی لێ دەرکەوتبوون. دوێنێ ئێوارە، ٩ی ئایار، ئەنجامی پشکنینەکەی لە بەغداوە گەڕانەوە و دەرکەوت کە تووشبووە و ئەمڕۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، یەکەم تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا كە دانیشتووی شاری كۆیەیە و پیشەی گۆشتفرۆشە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن