Heman Hussein Yaseen
21 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستانلە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی حهوت ھەزار و ٩٩٤ پشکنین، ههزار و ٢٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ١٩٣ حاڵەت، سلێمانی ٢٨٢ حاڵەت، دھۆک ٤٩١ حاڵەت، ههڵهبجه ١٥ حاڵهت و ئیدارهی گهرمیان ٣٦ حاڵهت و ئیدارهی راپهڕین پێنج حاڵهت.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، چوار حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و پێنج حاڵهت له پارێزگای دهۆك و ئیدارهی گهرمیانیش دوو حاڵهت بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا، ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٤٢ ھەزار و ٧٤٦ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٩١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.