جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٤٠٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە".

Abdulhameed Husseın Karam  | 27.11.2020 - نوێکردنەوە : 28.11.2020
ھەرێمی کوردستان.. ٤٠٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)، و ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکە و ٢٠٩ حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٩٥ ھەزار و ٦٣٨ حاڵەت و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە سێ ھەزار و ١٠٤ کەس.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

پارێزگای ھەولێر، ١٠٥ تووشبوو، حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای سلێمانی، ١٢٦ تووشبوو، ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای دھۆک، ١٤٤ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای ھەڵەبجە، شەش تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ٢٠ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی راپەڕین دوو حاڵەتی تووشبوو.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشدراوە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٨٠٢ ھەزار و ٥٢٦ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın