Eşref Musa
27 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2020
رەئس ئەلعەین - AA
لە پاریزگای رەئس ئەلعەین لە باکووری سووریا کە لە ئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە، پەلامارێکی تیرۆريستی روویدا.
پەلامارەکە لەگوندی تەل جەنەب-ی سەر بە شارەدێی مەبڕوکە روویدا و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا تەقییەوە.
لە ئاکامدا دوو سەرباز کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
تا ئێستاش چارەنووسی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە نازاندرێت.
هێزە ئەمنییەکان، پەنجەی تۆمەت بۆ رێکخراوی تیرۆريستی یەپەگە/پەکەکە درێژ دەکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە رێکخراوەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتییەوە ناوبەناو پەلاماری تیرۆريستی بۆسەر ئەو ناوچانەی سووریا ئەنجام دەدات کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، لە تیرۆريستان پاککراونەتەوە.