Fatma Esma Arslan
04 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2023
داکار – AA
لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداری لە باکووری بێنین، ١٠ کەس کوژران.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا خۆجێیەکان بڵاو کراونەتەوە، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو پەلاماری شاری کەرۆو-یان داوە.
لە ئاکامی پەلامارەکەدا، لانیکەم ١٠ کەس کوژراون.
حکوومەتی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.
لە ٢٠١٦ەوە بێنین کە هاوسێی بورکینا فاسۆ و نیجەرە و تۆگۆ کە هاوسێی بورکینا فاسۆیە دووچاری هەڕەشەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی کەناری بیابانی گەورەی ئەفریقا بووەتەوە.
ئاماژە بەوە دەدرێت گرووپە تیرۆریستییەکانی سەربە ئەلقاعیدە و داعش دەیانەوێت بە پێشڕەویکردن بۆ ئەو دوو وڵاتە (بێنین و تۆگۆ) کە لەسەر کەناری کەنداوی گینیان هەوڵ دەدەن بگەن بە دەریا.