Eşref Musa,Ethem Emre Özcan
03 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2021
رەئس ئەلعەین- AA
لە شارۆچکەی رەئس ئەلعەین (سەرێ کانی) باکووری سووریا، دوو تەقینەوەی تیرۆریستی یەک لە دوای یەک ئەنجامدران.
تەقینەوەی یەکەم لەڕێی بۆمبێکی چێندراو لەناو دوکانێکدا روویدا.
بەدوایدا تەقینەوەیەکی دیکە لە هەمان ئەو ناوچەیەی کە دوکانەکەی لێیە، روویدا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان هیچ کوژراو و بریندارێکیان لێنەکەوتوەتەوە.
تەقینەوەکان لە کاتێکدا ئەنجامدران کە سەربازانی تورکیا لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەکە سەرقاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی بوون بەسەر چەند کەسێکی لێقەوماودا.
هێزە ئەمنییەکانی رەئس ئەلعەین دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و واپێدەچێت ئەم پەلامارانە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە ئەنجامدرابێت.
شارۆچکەی رەئس ئەلعەین لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە تیرۆریستان پاککرایەوە.