Eşref Musa,Ömer Koparan
02 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2021
رەسولەین- AA
لە شارۆچکەی سەرێکانی-ی باکووری سووریا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو لە بازاڕی سەوزەفرۆشەکاندا تەقییەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە پەلامارەکەدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و چوار هاووڵاتی مەدەنیش برینداربوون.
بریندارەکان بە ئامبوڵانس گەیەندرانە نەخۆشخانە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش ئەو ئاگرەیان کوژاندەوە کە بەهۆی تەقینەوەکەوە کەوتبووەوە.
دوای پەلامارەکە هێزەکانی سووپای نیشتمانی سووریا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و وا گومان دەکرێت پەلامارەکە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە ئەنجامدرابێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە شارۆچکەی سەرێکانی لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/ یەپەگە پاککرایەوە.