Heman Hussein Yaseen
20 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) بوون، شەش تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ١٦٢ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی پێنج ھەزار و ٧٤٣ پشکنین، ١٩٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٤٦ حاڵەت، سلێمانی نۆ حاڵەت، دھۆک ١٣٧ حاڵەت و، ئیدارەی گەرمیان سێ حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر و یەک حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی، یەک حاڵەت لە ئیدارەی گەرمیان و، یەک حاڵەتیش لە ئیدارەی راپەڕین بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦٢ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١١٥ ھەزار و ٢١٠ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٥٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە.