Hawkar Yaseen
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ۲۲٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە هەزار و ٤٠٠ کەس، ۹۲۷ لە سلێمانی، ۷٥٤ لە هەولێر، ۷۱ لە گەرمیان، ٤۹ کەس لە هەڵەبجە و ۱۹ کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ۷٥٥ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ۳۱۹ کەس، ۲۲٠ لە سلێمانی، ۱٥٦ لە دهۆک، ٤٠ لە گەرمیان، شەش کەس لە راپەڕین و ۱٤ کەسیش لە هەڵەبجە.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ۱٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، پێنج كهس لە هەولێر، چوار کەس لە دهۆک، چوار كهس لە سلێمانی، و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و ٥۳۸ هەزار و ۸۹۹ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ۲٤۷ هەزار و ۲۷۱ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ۲٠۳ هەزار و ٤۸٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ۳۸ هەزار و ۹۱٥ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدان و تا ئێستا چوار هەزار و ۸۷۲ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.