تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دووبارە هەڵکشا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٤٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١١٤ کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 08.03.2021 - نوێکردنەوە : 09.03.2021
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دووبارە هەڵکشا

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٤٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٦٢ تووشبوو، ٨٧ لە سلێمانی، ٨٩ لە دهۆک و شەش کەس لە گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٤ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٦٤ کەس، ٤٤ کەس لە دهۆک و شەش کەسیش لە سلێمانی.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە هەولێر و دووش لە دهۆک.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن و ٢٣٣ هەزار و ١٧٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١١٠ هەزار و ٨٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٠٤ هەزار و ٦٠٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٧١٣ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش سێ هەزار و ٥٤١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın