چین.. گیانلەدەستدانی ٩٧ کەسی دیکە بە کۆرۆنا
- ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٤٤٤ کەس، ئەوەیش دوای ئەوەی کە ٩٧ کەسی دیکە بە هۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.
Beijing
پەکین - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٤٤٤ کەس، ئەوەیش دوای ئەوەی کە ٩٧ کەسی دیکە بە هۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەوە لیژنەی تهندروستی حکوومەتی چین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستداوە.
بەوەیش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٤٤٤ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارهی توشبووان به ڤایرۆسهكه بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە، ٧٦ هەزار و ٩٣٦ کەس.
له ١٢ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٩دا له شاری وهان سهربه ویلایهتی هوبای جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایهوه و بهخێرایی بۆ شارهكانی دیكهی چین تهشهنهی كرد، زۆربهی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له چین گواستهوه و رێكخراوی تهندروستی جیهانیش دۆخی لهناكاوی راگهیاند.