Abdulhameed Husseın Karam
08 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ٧٦٢ کەس لە ڤایررۆسەکە چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٤١٧ تووشبوو، ٢٧٣ لە سلـێمانی، ٢٤٤ لە ھەولێر، ٢٨ لە گەرمیان و حەوت کەس لە ھەڵەبجە و چوار کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٦٢ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، بەجۆرێک زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٣٩٩ کەس، ٢١٨ کەس لە سلێمانی، ١١٠ کەس لە ھەولێر، ٣٢ لە گەرمیان، دوو کەس لە ھەڵەبجە و یەک کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە دھۆک و یەک کەس لە ھەولێر و یەک کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، تا ئێستا دوو ملیۆن و ١٨٨ ھەزار و ٢٣٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ١٩٢ ھەزار و ٢٦٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٧٨ ھەزار و ٦٦٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و نۆ ھەزار و ٧٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، ھەروەھا تا ئێستا چوار ھەزار و ٥٢٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.