Hawkar Yaseen
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٦٥ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا، ٦١ هەزار و ٧٠٣ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، ٣٧ هەزار و ٥٨٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ١٦١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.