Muhammet Kurşun
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
تاران - AA
لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٥٢ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەھۆی ئەو پەتا جیھانگیرەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٠ ھەزار و ٣٧٠ کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٥٢ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا سێ ھەزار و ٨٩٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار کراون.
بەمجۆرە تا ئێستا ٣٠ ھەزار و ٣٧٠ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە، ٥٣٠ ھەزار و ٣٨٠ کەس.
رەوشی تەندروستی چوار ھەزار و ٧٤٤ کەس ناجێگیرە و تا ئێستا، ٤٢٧ ھەزار و ٤٠٠ تووشبووش چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
سیما سادات لاری سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە دامەزراوە تەندروستییەکانی ئێران تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٥١١ ھەزار و ١٥٤ پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامداوە.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران لە ١٩ی شوباتی رابردوو لە شاری قوم تۆمار کرا.