Abdullah Abdulmanaf Shukur
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
ھەولێر- AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٨٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨٨٢ کەس چاکبوونەتەوە، ١٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID ١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٨٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٤٢ کەس، ٢٣٤ لە دھۆک، ١٤٧ لە ھەولێر، ٤٢ لە گەرمیان و ١٣ لە ھەڵەبجە و حەوت لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨٢ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٣٦٥ کەس، ٢٢٥ لە ھەولێر، ٢١٩ لە سلێمانی، ٤٢ کەس لە گەرمیان، ١٦ کەس لە ھەڵەبجە و پێنج کەسیش لە راپەڕین.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە ھەولێر، پێنج کەس لە دھۆک، یەک کەس گەرمیان و یەک کەسی دیکەش لە راپەڕین بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٨٨ ھەزار و ١٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٦٤ ھەزار و ٤٥١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار ھەزار و ٢٠٧ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٤٨ ھەزار و ٢٨٩ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە.