Hawkar Yaseen
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیدا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٢٤ کەس لە دهۆک، ٢٤ لە هەولێر، ٢٠ لە سلێمانی و دوو تووشبووش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٦٤ کەس لە سلێمانی و ٤١ لە هەولێر.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، یەک کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە هەولێر.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٨٧ هەزار و ٤٣٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ١٠٦ هەزار و ٥٢٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٠١ هەزار و ٦٩٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٣٤٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
هەروەها تا ئێستا سێ هەزار و ٤٨٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.